بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: رێگای چاكسازی درێژە و حكومەت دەستی كردووە بە دانانی زەمینەسازی بۆی لەماوەی درێژخایەندا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە باڵیۆزانی گروپی پەیوەندی ئابوری عێراق (IECG) كرد، كە نوێنەرایەتی وڵاتانی گەورەی ئابووری دەكات، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەمریكا، ژاپۆن، كەنەدا، جگە لەباڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران، ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند كە لە قۆناغە جیاوازەكانی ڕابردوودا دراون بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق، هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەمریكا و ئیتاڵیا دەربڕی كە سەرۆكایەتی گروپەكە بوون، بۆ ئەو كار و پەیوەندییانەی كە پێشكەشیان كرد، و جەختیشیكردەوە: لەبەردەوامی هاوكاری لەگەڵ سەرۆكایەتی داهاتوو كە شانشینی یەكگرتوو و فەرەنسا نوێنەرایەتی دەكەن، بە مەبەستی گەیشتن بەو ئامانجانەی كە ئەم گرووپە بۆیان پێكهێنراوە.
هەروەها ئاماژەی كرد: بە دیدگای حكومەت سەبارەت بەو چاكسازییە ئابووری و دارایی و بانكی و گومرگیانەی كە دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی، و جددیەتی لە دامەزراندنی ڕێبازێكی كاركردنی داهاتوو، جگە لە هەوڵەكانی لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزاریدا، و ئەو پێنج ئەولەویەتەی كە لە بەرنامەی جێبەجێكردنیدا جێگیركرابوون.
سودانی تەئكیدیكردەوە: كە ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە دەبنە بنەمایەكی گرنگ بۆ ریفۆرمی ئابووری عێراق، كە ڕێگای گەشەپێدان و پڕۆژەكانی غاز و وزەی نوێبووەوەن، و وتیشی: حكومەت درك بەوە دەكات كە ڕێگای چاكسازی درێژە، بەڵام دەستیكردووە بە دانانی زەمینەسازی بۆی لە درێژخایەندا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ حكومەتەكانی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان.
لای خۆیانەوە نوێنەرانی گروپی پەیوەندییەكە، گرنگی و گەشبینییەكی زۆریان بۆ سیاسەتەكانی حكومەت لە بواری ئابووریدا دەربڕی، هەروەها ئاماژەیان بە بابەتە كەڵەكەبووەكانی ڕابردوو كرد كە حكومەت دەستیكردووە بە چارەسەركردنی.
هاوكات باڵیۆزی ئیتاڵیا، وەسفكردنی حكومەت بۆ دەستكەوتەكان، و ئامادەكردنی بودجەیەكی جیاواز كە بیرۆكەی نوێی وەك سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و دابینكردنی گەرەنتی سەروەری بۆ كەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت بەرز نرخاند.
هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، ستایشی هەنگاوەكانی سەركەوتووی حكومەتی كرد لەبواری چاكسازییەكانی بانكی و ڕێبازەكەی بۆ چاكسازی لە بانكەكانی حكومەت بە پشتبەستن بە كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان و هەنگاوەكانی بەرەو كاراكردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
هەر لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، ستایشی سیاسەتەكانی حكومەتی كرد لە چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكان بە پەسەندكردنی سیستەمی ئاسیكودا و ئامادەكردنی بودجەی دارایی بۆ ماوەی سێ ساڵ.
كۆبونەوەكە بە ڕێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی گروپی كار و پلانی كاركردن بۆ ماوەی 6 مانگ كۆتایی هات، لەگەڵ كۆبوونەوەكانی نێوان نوێنەرانی وڵاتانی گروپەكە و وەزارەتەكان و ڕاوێژكارانی سەرۆك وەزیران كە پەیوەندییان بە كارەكانی بەدواداچوونەوە هەیە و لە دواییشدا كۆبوونەوەیەك دەكرێت كە سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی پێشكەشكراوە.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت