حكومەت وەزارەتی دارایی رادەسپێرێت بۆ دامزراندنی دەرچوانی خولی دووەمی كۆڵێژەكانی پزیشكی

  • 9-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دامەزراندنی دەرچوانی خولی دووەمی كۆلێژەكانی پزیشكی و پزیشكی ددان و تاقیگە و تەندروستی گشتی. حەدیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی دەرچوانی ساڵی رابردووی خولی دووەمی كۆلێژەكانی پزیشكی تەرخان بكات". وتیشی "دامەزراندنەكە پسپۆریەكانی ( كۆلێژی پزیشكی و پزیشكی ڤێرتێنەری و ددان و دەرمانسازی و پەیمانگای تەكنیكی و كۆلێژی تەمریز و تاقیگە) دەگرێتەوە".