ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممە دانیشتنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكەدیاری دەكات

سیاسی
  • 11-01-2024, 15:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی خۆی ڕاگەیاند كە بڕیارە شەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەخۆدەگرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، دانیشتنەكە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.