بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێداگری لەسەر پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دانمارك لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە دەستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە كریستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد .
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و دانیمارك لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بە شێوەیەك كردەوە كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بەدەستبهێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ پشتیوانی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی كرد.
لای خۆیەوە باڵیۆزی دانیمارك دووپاتكردەوە كە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەی، و پەرۆشی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دۆستانە و هاوكارییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە خواستەكانی گەلانی عێراق و دانیماركی بكات.
هەروەها كریستیان تۆرنینگ پێشكەشكردنێكی سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی شاژن مارگریتی دووەم لە تەختی پاشایەتی بۆ شازادەی جێنشین فرێدریك هێنریك و مەراسیمی تاجە گوڵینەی داهاتوو پێشكەش كرد.