سەرۆك وەزیران جەختی لە پەرۆشی حكومەت كردەوە بە هەموو دەزگاكانییەوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری لە بوار و لایەنە جیاوازەكاندا

سیاسی
  • 11-01-2024, 14:59
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لە پەرۆشی حكومەت كردەوە بە هەموو دەزگاكانییەوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی كارای جێبەجێكردن لە بوار و لایەنە جیاوازەكاندا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە ئەمڕۆ پینجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە خەمیس خەنجەر كرد.
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە تاوتوێ بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی نیشتمانی كرا لەگەڵ تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان و بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی حكومەت.
    لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرا كە لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرۆشی حكومەت كردەوە بە هەموو دەزگاكانییەوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی كارای جێبەجێكردن لە بوار و لایەنە جیاوازەكاندا.
    هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی خێراكردن لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و تەواوكردنی حكومەتە خۆجێیەكان.