بەغدا - INA
موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا كرد كە چوار بڕیارنامەی سەبارەت بە دۆخی غەززە پەسەند بكات و داوای كرد نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەجێ دەستوەردان بكات بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، مەندەلاوی داوای لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئاسیا كرد چوار بڕیارنامە پەسەند بكات كە خۆی بە شەخسی لە میانی وتارەكەیدا پێشكەشی كرد لە یەكەمین كۆبوونەوەی كۆمیتەی فەلەستین لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا كە كارەكانی لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە دەچێت.
مەندەلاوی داوای لە وڵاتان، حكومەتەكان و پەرلەمانەكانی كۆمەڵگەی ئاسیا كرد كە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن دەستوەردانێكی خێرا بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان و هەموو چالاكییە سەربازییەكان و كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان بۆ هێنانە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەكان، جگە لە بایكۆتكردن قەوارەی زایۆنیستی بەهۆی ئەو تاوانە جینۆسایدانەی كە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات، و پێشێلكردنی ڕێككەوتننامەی سێیەم و چوارەمی جنێڤ سەبارەت بە دیلەكانی جەنگ و پاراستنی دیلەكان ، جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، و نزیكەی نەوەد بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش كە پەیوەندییان بە پرسی فەلەستینەوە هەیە.