شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دوو كەس دەستگیركران كە بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە

ئەمنی
  • 11-01-2024, 11:27
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ڕۆژی پێنجشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو كەس لە بەغدا ڕاگەیاند كە بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبوو.

    فەریق میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، بە ئۆپەراسیۆنێكی كەم وێنە و هەوڵێكی هەواڵگریی دیار، مەفرەزە هاوبەشەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دوو تۆمەتباریان لە ناوچەی كەمالیە دەستگیركردووە كە بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان لە ئۆتۆمبێلەكەیاندا هەڵگرتبوو.

    ئاماژەی بەوەشكرد، دوای پشتڕاستكردنەوەی دانپێدانی تاوانەكە، تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە تایبەتمەندەكان كران وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەوانەكردنی بۆ دەزگای دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.