وەزیری بازرگانی: حكومەت دوای ساڵێك لە پێكهێنانی بەرنامەیەكی گشتگیری گرتەبەر بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری

ناوخۆ
  • 10-01-2024, 21:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری، تەئكیدیكردەوە:  حكومەت دوای ساڵێك لە پێكهێنانی بەرنامەیەكی گشتگیری گرتەبەر بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری. 
    غرێری لە میانەی كردنەوەی چالاكییەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەم خولە بەشدارییەكی فراوانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەخۆدەگرێت، كە جیاوازە لەوانی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی خزمەتگوزارییەكان، دوای ساڵێك لە پێكهێنانی بەرنامەیەكی گشتگیری گرتەبەر بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چالاكییەكانی خولی 47ی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چالاكییەكانی خولی 47ی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێشانگاكە بە بەشداری 840 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.