سەرۆك وەزیران: پێشانگای بەغداد نوێنەرایەتی یەكێك لە لایەنەكانی پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست دەكات

سیاسی
  • 10-01-2024, 19:05
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد خولی 47ی بە بەشداری بەرفراوانی نێودەوڵەتی كردەوە.
    سودانی لە وتارێكدا لە میانی كردنەوەی پێشانگاكەدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: بەخێرهاتنی برایان و دۆست و كۆمپانیا و پیاوانی خاوەن كار دەكەم بۆ بەغدادی ئاشتی، حكومەت ناونیشانێكی داناوە نەك دروشم، كە بریتییە لە دامەزراندنی هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ وڵاتانی برادا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ ڕۆژێكی تایبەت بوو، بەو پێیەی بەیانی بەردی بناغەی دروستكردنی پردێكمان لەسەر روباری دیجلە دانا، و وتیشی: پرۆسەی گەشەپێدان و كاركردن بۆ عێراقێكی بەهێز و سەقامگیر و ئاوەدان دەستیپێكردووە، ئێمە پابەندین بە ڕێكارە بەئەمەكەكانی وەزارەتی بازرگانی لە تۆماركردنی كۆمپانیاكان.