بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چالاكییەكانی خولی 47ی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چالاكییەكانی خولی 47ی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشانگاكە بە بەشداری 840 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.