سەرۆك وەزیران بانگهێشتنامەیەك بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی بۆ حكومەتەكان 2024 وەردەگرێت

سیاسی
  • 10-01-2024, 18:23
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتنامەیەكی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی بۆ حكومەتەكان 2024 وەرگرت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو لە بەغداد سالم زعابی، كە سڵاوی سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، و  حاكمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، بۆ سەرۆك وەزیران پێبوو، كە بانگهێشتنامەیەكی شێخ محەمەد بن راشدی پێگەیاند بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی جیهانی بۆ حكومەتەكان 2024، كە لە مانگی شوباتی داهاتوو لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: لە قوڵایی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیمارات، و هاوكات تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی لوتكەی جیهانی و كاریگەرییە ژیانییەكانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتیان،و ستایشی حكومەتی ئیمارات و سەركردایەتییەكەی كرد لە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنیدا.