ئەعرەجی تەئكید لە ویستی سەرۆك وەزیران بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران دەكاتەوە

سیاسی
  • 10-01-2024, 16:53
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، تەئكیدی لە پەرۆشی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمنی ئێران كرد، و لە دیدارێكدا بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران كرا و ئاستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایشی سنورەكان و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی و دزەكردن كرا، ئەوە جگە لە جەختكرنەوەی هەردولا بۆ بەردەوامبوون لە ڕێككەوتنی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات، كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆستدایە.
    هاوكات ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە، لە پەرۆشی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ جێبەجێكردنی ئەم ڕێككەوتنە و بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی بە شێوەیەكی شەخسی و ڕێگەنەدان بە هیچ جۆرە خاوبونەوەیەك لە جێبەجێكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنەكەدا.