بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، عێراق هەوڵدەدات هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە خێرایی و بەشێوەیەكی رێكخراو دەربكات، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەبێتە هۆی وەستاندنی مەترسییەكانی پەرەسەندنی ناوچەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆیتەرز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەرگێڕاوە، ڕایگەیاند: عێراق هەوڵدەدات هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە خێرایی و بەشێوەیەكی رێكخراو لە وڵات دەربكات،كە ئەمە بە ڕێككەوتن لەسەر چوارچێوەیەكی كاتیی بۆ لابردنیان ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە پەیوەندییەكە ڕێكبخرێتەوە، بەجۆرێك ئامانج یان پاساو نەبێت بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك چ ناوخۆیی بێت یان دەرەكی دەستتێوەردرانی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بكات.
سەبارەت بە شەڕی غەززە، سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی كۆتاییهێنان بەم شەڕە كردەوە، كە دەبێتە هۆی وەستاندنی مەترسیی پەرەسەندنی ناوچەیی، ڕوونیشیكردەوە كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە تاكە چارەسەرە.
هۆشداریشیدا لە فراوانبوونی گۆڕەپانی ململانێكان لە ناوچەیەكدا كە هەستیارە بە هەموو جیهان و خاوەنی زۆربەی دابینكردنی وزەیە
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت