مەندەلاوی گەیشتە تاران بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین كۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی هەمیشەیی فەلەستین

سیاسی
  • 10-01-2024, 10:23
  • +A -A

    تاران - INA - دورەید زوهێر
    موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین كۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی هەمیشەیی فەلەستین لە یەكێتیی ئەنجوومەنەكانی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە تاران.
    ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، مەندەلاوی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین كۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی هەمیشەیی فەلەستین لە یەكێتیی ئەنجوومەنەكانی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی.