بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکرەوەکە لێکەوتەکانی شەڕی غەززە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەبووە.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوزیکردلە باڵیۆزی ئەمریکا لەلای عێڕاق ئەلینا ڕۆمانۆسکی و شاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا بای لەپێشهاتەکانی عێڕاق وناوچەکە کرا و جەختیش کرایەوەسەر سەقامگیری نێودەوڵەتی و چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ ڕێگرتن لە قەیران و سەرهەڵدانی کێشەوگرفت.
وتیشی سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا باسی لە هێزی هاوپەیمانان کرد لەعێڕاق کەپێویستە لەچوارچێوەی پشتیوانیکردنی هێزەئەمنیەکاندا کاربکەن و ڕاهێنانیان پێبکەن.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بەوەی کە عێڕاق ڕژدەلەسەر بونیادنانی پەیوەندیگەلێکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان وناوچەکە، هەڵوێستی عێڕاقیشی دووپاتکردەوە بەرامبەربە دزی فەلەستین و ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دانیشتووانی مەدەنی لەغەزرە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئەمریکا جەختیکردەوەلە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکان وهەماهەنگی لەبوارە هاوبەشەکاندا ئەویش لەمیانەی ڕێککەوتنی ستڕاتیژی هەردوولا.