بەغداد/ INA
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حەیدەڕ حەنون وسەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل دادوەرموسلیم موتعب ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە بابەتی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی کردو جەختیان کردەوەسەر پێویستی هۆشیاری یاسایی و نەهێشتنی گەندەڵی و گێڕانەوەی تۆمەتباران بۆ عێڕاق.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل موسلیم موتعیب پێشوازیکردلە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حەیدەڕحەنون کرد،لەدیدارێکدا هەردوولا جەختیان کردەوەسەر بەگەڕخستنی کۆششەکان بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و گێڕانەوەی تاوانباران و پارە دزراوەکانی دەرەوەی عێڕاق.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا باسی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی و هۆشیاری یاسایی کرا کە پێویستە بەڕێژەیەکی باش بۆ کارمەندانی دەوڵەت دەستەبەرببێت.