به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەرۆشی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پێدانی گرنگیه‌كی تایبه‌ت بهمەلەفی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەرگای حکومەت بۆ کەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەموو کاتێک کراوەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدانی پۆلیس و ته‌واوی پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە".
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەخێرهاتنی کەسوکاری شەهیدانی کرد، هەروەها قوربانیدانی شەهیدانی پۆلیس و ته‌واوی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی وەبیرهێنایەوە، له‌نواندنی قارەمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو باندە تاوانکارانەی کە کاردەکەن بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگە و بڵاوبکەنەوهی ئاژاوەوە.
سەرۆک وه‌زیران پەرۆشی حکومەت بۆ پێدانی گرنگیه‌كی تایبه‌ت بهمەلەفی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان، بە هەموو جۆرەکانیەوە، دووپاتی کردەوە، له‌بواری بەدواداچوونكردن بۆ بارودۆخی خێزانەکانیان، بۆ زانینی پێداویستییەکانیان و بۆ دابینکردنی ته‌واوی ماف وشایستەکانیان، هه‌روه‌ها وتی" ئەمه چاکە ومننه‌ت نییە، بەڵکو ئەرک و پابەندبوونی حکومەتە بەرامبەر بە بنەماڵەی پاڵەوانە شەهیدهكان."
ئاماژەی بەوەشکردووە" دەرگای حکومەت بۆهەموو کاتێک کراوەیە بۆیان، نەک تەنها لە بۆنە تایبەتەکاندا".