به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محه‌مه‌د شیاع سودانی بە بۆنەی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق بەشداری نمایشی سەربازی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە: بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی پۆلیس عێراقییە، نمایشێکی سەربازی لە کۆلێژی پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" یەکە و فەوجەکان وكارمه‌ندانی ته‌واوی پێکهاتە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ به‌چه‌ك و تواناكانیه‌وه لەبەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نمایشکران، لە دیمەنێکدا کە گوزارشت لەو توانا و كارامه‌یی گەوره‌یی و بەهرەمەندی و پاڵەوانەکانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كرد، نمایشەکە کۆمەڵێک چالاكی لەخۆگرتبوو کە ده‌ربڕین له‌توانا و کاری پێکهاتەکانی وەزارەتەکە ده‌كرد.
هه‌روه‌ها وتی" له‌م نمایشه‌دا ژمارەیەک وەزیر و سەرکردەی ئەمنی و سەرۆکی سەندیکا و فیدراسیۆنەکان و نوێنەری نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لەعێراق ئاماده‌بوون".