به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پیرۆزبایی 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی کرد، هاوکات پاڵپشتی و پشتیوانیی بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس و ناوخۆ دووپاتیکردەوە كه سەقامگیری و ئارامی ناوخۆیی دەپارێزن.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووە، ڕایگەیاند: لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق، جوانترین وتەی سوپاسگوزاری و پێزانینمان ئاراسته‌ی ئەدای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، و دەستی یاسا و دادپەروەری.
هه‌روه‌ها وتی" پشتیوانی خۆمان بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس و ناوخۆ دووپات دەکەینەوە بەو پێیەی كه‌سەقامگیری و ئارامی ناوخۆیی دەپارێزن. هەروەها قوربانیدانی شەهیدانی شەرەف و کەرامەت، پاڵەوانەکانی پۆلیس به‌بیرده‌هێنینه‌وه کەله‌ئه‌نجامی قوربانیدانیان ئاسایش و سەقامگیری وهه‌نگاونان بەرەو پڕۆژەکان بۆ بنیاتنانی نیشتمانە خۆشەویستەکەمان به‌رپابووه."