بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی چوارشەممە لەناوەڕاست پەڵەهەورو بارانی بروسکەدار دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، لەباکووریش پەڵەهەوروباراناوی دەبێت لەگەڵ بروسکەدا وپلەکانی گەرماش دادەبەزن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست وباشوور پەڵەهەوردەبێت ڕێژنەبارانیش دەبێت ، پلەکانی گەرماش چەندپلەیەک دادەبەزن ، لەباکووریش پەڵەهەوروباران دەبێت وبەفریش دەبارێت.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست پەڵەهەوردەبێت وسەرلەبەیانیەکەی تەماوی دەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک دادەبەزن، لەباکووریش بارانێکی بەخوڕدەبارێت و سەرلەبەیانیەکەی تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.
ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست پەڵەهەوردەبێت، لەباکووریش بارانێکی بەخوڕدەبارێت، لەباشووریش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەبەشەکانی ناوەڕاست و باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە.