بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی لەوەزارەتی ناوخۆ کرد بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقیەوە، وتیشی کە ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری سەرجەم بەشەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" مەندلاوی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات بەهەموو بەشەکانیەوە بەبۆنەی یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی.
مەندلاوی بەم بۆنەیەوە ڕۆڵی پۆلیسی بەزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو مافیاکانی ماددەهۆشبەرەکان و نەهێشتنی تاوان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
هەروەها مەندلاوی داوای لەحکومەت کرد کە کۆششەکانی خۆی چڕبکاتەوە بۆ ڕاهێنانکردن بە ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ و دابینکردنی پێداویستی وکەل وپەل بۆیان.