سەرۆک کۆمار 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی پیرۆز دەکات

سیاسی
  • 9-01-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی پیرۆزکرد.
    سەرۆک کۆمار لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وه‌ریگرتووه‌، نووسیویه‌تی" پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێڕاقیدەکەین بەهەموو ئەندامانیانەوە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی ، لەبۆنەیەدا یادی قوربانیدانیان دەکەینەوە کە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەخشیان لەپاڵ هێزە چەکدارەکان ، بۆ سەقامگیرکردنی باری ئاسایش و پاراستنی هاووڵاتیان ، جەختیشی کردەوەسەر پشتگیری کردنی پۆلیسی عێڕاقی لەوئەرکانەی پێیان سپێردراوە، هەروەها یادی ئەوشەهیدانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لەپێناو نیشتیمان و پاراستنی کەرامەتی هاونیشتیمانیان.