بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری جەختی لەوەکردەوە کە پۆلیسی عێڕاقی بەشداریکرد لە شکستهێنان بە تەوژمی توندوتیژی.
شمەری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتوو، راگهیاند" پیرۆزبایی لە گەلی عێڕاق و ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین بەبۆنەی یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی ، وتیشی دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی تێپەربوونی ئەم ماوەیە بەسەر دامەزراندنی پۆلیسی عێڕاقی بۆ خۆشحاڵیە بەرامبەر سەقامگیرکردنی سیستەمی ئەمنی و کۆششکردنی سەدەیەکە لە پێناو جێگیرکردنی سیستەمی ئەمن و ئاسایشی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دادپەروەری و پاراستنی یاساوڕێساکان.
هەروەها وتیشی کە پۆلیسی عێڕاقی لەمێژووی خۆیدا چەندین قوربانی داوە بەتایبەتی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەهۆشبەرەکان.