بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ پارێزگاری زیقار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کۆتایی بهسەردانەکەی بۆ پارێزگاری زیقارهێنا، کە بریتی بوو لە:
■ کردنەوەی یەکەمین قوتابخانەکانی پڕۆژەی ڕێککەوتنی عێراق و چین لە کۆی ١٠٦ قوتابخانەی نمونەیی کە بۆ پارێزگا تەرخانکراون.
■ کردنەوەی ڕێگای (یا حوسێن) لە ناوەڕاستی ناسریە، لە دوو بەشەکەیدا.
■ بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پڕۆژەی یاریگای ئیدارەی ناوخۆیی.
■ بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کۆرنیشی ناسریە و پردی هەڵواسراوی شەهیدانی زەیتون.
■ بەدواداچوونی مەیدانی بۆ کارە بەردەوامەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی سوق ئهلشیوخ بە توانای 100 قەرەوێڵە.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی رهفاعی بە توانای 100 قەرەوێڵە.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ژێرخانی یەکگرتوو بۆ سووک ئهلشیوخ.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی شارێکی پزیشکی کە سەنتەری تایبەتمەند لە ناسریە لەخۆدەگرێت.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای سەید دەخیل.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی نوێی شاری نیشتەجێبوون بە ٣٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوون.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی دیزاین و جێبەجێکردنی ئاوەڕۆی بهتحا.
■ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری خێرا کە لەلایەن تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیارییەوە جێبەجێ دەکرێن.
■ سەردانی شاری دێرینی ئۆر و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی بۆ شوێنە مێژوویی و دێرین وگەشتیاریهكانی.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەرانی بەشی خزمەتگوزاری و شارەوانییەکانی پارێزگا.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ سهرۆك خێڵەکی و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگا.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای زیقار.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان و ڕاگەیاندنی رهزامهندی لهسهر دامهرزاندنی (٤) هەزارهاوڵاتی پارێزگاکە وخۆپیشاندهرانی بۆ ئهوهی بخرێنە ناو پشکی پارێزگا لە ١٥٠ هەزار پلەی وهزیفی دا، کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتووه.