به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕێنمایی کرد کە بەرپرسانی کەمتەرخەم لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دیوانیە له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پارێزگاری دیوانیە، ڕێنمایی داوە کە ئەو بەرپرسە کەمتەرخەمانەی لەڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە دیوانیە دووبخرێنه‌وه له‌كاره‌كانیان، و کۆمپانیای جێبەجێکردنی کارەکە وئامادەکردنی نەخۆشخانەكه ره‌وانه‌ی لێکۆڵینەوە.