بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕەزامەندی دا (4) هەزار هاوڵاتی بخرێتە نێو ئەو پلە وهزیفیانهی کە بۆ پارێزگاری زیقار تەرخانکراوە.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری ناسریە، لهگهڵ ژمارەیەک چالاکوان لە خەڵکی پارێزگای زیقار کۆبووەوە، و لە میانی کۆبوونەوەکەدا گوێی لە گلەیی و داواکارییەکانیان گرت، و جەختیشی لەوە کردەوە کە "حکومەت نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان دەکات، بە پەیوەندی و ئاراستە جۆراوجۆرەکانیانەوە، هەروەها کاردەکات بۆ پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق.
سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی (٤) هەزار کەس لەم پارێزگایە لهبواری پسپۆڕی جۆراوجۆر وله خۆپیشاندەران، بۆ ئهوهی لەپشکی پارێزگا دابمەزرێن كه(١٥٠) هەزار پلەی وهزیفی کە لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاماژەی پێکراوە.