بابل – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، سەردانی خێزانی شەهید شەریف ئیسماعیل عوبەید مورشدی ئامر لیوای 57 ی فرقەی تایبەتی لە پارێزگای بابل كرد كە لە كاتی بەجێهێنانی ئەركی سەرشانی شەهیدكرا. لای خۆیەوە "عەبادی ئاماژەی بە ئازایەتی ئەو شەهیدە پاڵەوانە كرد كە بەشداری چەندین شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشی كردبوو"، رونیشیكردەوە "لیژنەی لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو كردووە و تۆمەتی ئاراستەی 6 كەس كردوە، لەبەرامبەریشدا رەوانەی داواكاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری كراون بۆ ئەوەی بە تاوانی كوشتن دادگایی بكرێن".