سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداخی دەکات

ناوخۆ
  • 8-01-2024, 22:45
  • +A -A

    هه‌ولێرـINA 
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداخی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو، لە نێویشیاندا گەلی کوردستان.
    سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.