بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران، بەدواداچوون بۆ کارە بەردەوامەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە کرد.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە لە پارێزگای زیقار كرد، و ئاگادارکرایەوە لە پێشکەوتنی کارە بەردەوامەکان و ڕێژەی تەواوکردن و گرنگترین کێشەکانی دەستنیشان کرد لهگهڵ بەربەستەکانی بەردەم کارەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی خێرایان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەسیریە، دوای نۆژەنکردنەوەی، پێکدێت لە هۆڵێک بۆ گهشتیوانان کە ساڵانە ٧٥٠ هەزار گهشتیوان لەخۆدەگرێت وەک قۆناغی یەکەم، هەروەها دەتوانرێت لە قۆناغی دووەمدا فراوان بکرێت بۆ ئەوەی ساڵانە دوو ملیۆن گهشتیكار لەخۆبگرێت، کە ڕووبەرەکەی بهنزیکەی ٢٠ هەزار مەتر چوارگۆشبە مەزەندە دەکرێت، جگە لە هۆڵێک بۆ بەرپرسانی باڵا کە ڕووبەرەکەیان بە نزیکەی ١١٠٠ م٢ مەزەندە دەکرێت".
ههروهها ڕوونی کردەوە: فڕۆکەخانەکە بینایەکی گەشتیاری ئاسمانی و تاوەرێکی کۆنترۆڵ کە بە نوێترین ئامێری تایبەتمەند بۆ گەشتکردن و لە دامەزراوە تۆکمەکانەوە کە پێداویستییەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی (ICAO) جێبەجێ دەکات لهخۆی دهگرێت، هەروەها بینایەکی بارهەڵگری ئاسمانی کە ڕووبەرێکهی 10 هەزار مەتر چوارگۆشە یه لەخۆدەگرێت، جگە لە هۆتێلێک بۆ گهشتیكاران کە له100 ژوورپێكهاتووه لهگهڵ هۆڵەکانی کۆبوونەوە و بۆنە و ئاهەنگەکان و چێشتخانە و کافتریاکان.
لهدرێژهی راگهیهندراوهكهدا هاتووهو" سەبارەت بە بینای ئیدارەی فڕۆکەخانە، پێکهاتووە لە دوو نهۆم کە ئاماده کراوە بە هەموو پێداویستیەکانی کاری کارگێڕی، بینایەکی خزمەتگوزاری زەمینی بۆ ئەو ئامێرانەی کە بەشدارن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری فڕۆکە، بینای چاککردنەوەی ئامێرەکان، نیشتەجێکردنی کارمەندان، ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە، وێستگەیەکی ڕیسایکلکردنی پاشماوە و وێستگەیەکی ئامادەکردنی سووتەمەنی.