به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گرنگی یەکگرتن وته‌واوكاری له نێوان دەسەڵاتی یاسادانان به‌ئەرکەکانیه‌وه‌و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە شاری ناسریە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگای زیقار کۆبووەوە".
لەكۆبوونه‌وه‌کەدا سەرۆکی حکومەت هەنگاو وئه‌و پڕۆژانه‌ی کە حکومەت تەرخانیکردووە و جێبەجێی کردووە خستیه‌روو، بەمەبەستی هێنانەدی گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووری پارێزگا زیقار وبه‌قەزا و ناحیە جیاوازەکانیه‌وه، جگە لەچه‌ند پڕۆژەی نوێ کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و ڕاگەیەندرا."
سودانی ته‌كه‌زی لەسەر گرنگی یەکگرتن وته‌واوكاری لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکار كرده‌وه، بەمەبەستی دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و تەواوکردنی پێداویستییە خزمەتگوزاری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە لەناو بەرنامەی حکومەتدا هاتوون.
ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردەوە كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوێ له گه‌وره‌ترین ئاستەنگ و تەحەددیاتی بەردەم پەرەپێدانی ئەدای دامودەزگا و فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری حکومەت لە پارێزگاکەدا بوو كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئه‌م پارێزگایه خرانه‌روو.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت