به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ته‌كه‌زی كرد کە حکومەت گرنگییەکی تایبەت بە پارێزگاری زیقار دەدات، کە زۆری ناڵیوه بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەكانهوه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە شاری ناسریە، له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک شێخ و کەسایەتییە ناودارەکانی عەشایەری لە پارێزگای زیقار کۆبووەوە و گوێی له‌بارودۆخی پارێزگا و خزمەتگوزاری و پێداویستییە ئابوورییەکانی و پێداویستییەکانی دیكه‌ی گرت، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیار له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشك كێش به‌سودانی كران به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشە و تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی پارێزگا دەبنەوە و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکەکەی هەیە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه سودانی ستایشی قوربانییە گەورەی هۆزەکانی زیقار كرد كه‌لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دراواوه، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی تایبەت بەم پارێزگایە دەدات، کە بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، وتی" ئێمە لە ئێستادا کاردەکەین بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان لە ڕێگەی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەوە کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕێنێسانسی گەشەپێدان لە پارێزگاکە و پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان.
سودانی جەختی لەوە کردەوە" كه‌پێویسته هۆزەکانی زیقار ڕۆڵی نیشتمانی خۆیان بگێڕن لە کەمکردنەوەی ململانێی خێڵەکییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە سەپاندنی ئاسایش و سەروەری یاسا.