به‌غدا-INA- سیفات عه‌زاوی
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە دیوانیە، کۆنتڕۆڵی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەیان کرد کە لە پشت نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانەوە سەریهەڵدا و بووە هۆی سووتانی یەکێک لە هۆڵەکان، هاوکات پارێزگار مەیسه‌م شەهد دووپاتی کردەوە کە ڕووداوەکە ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.
پارێزگاری دیوانییه لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگه‌یاندووه: "ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی پشت نەخۆشخانەوە بووە، هەروەها بتڵی ئۆکسجین گواستراوەتەوە بۆ ئەوەی بەرکەوتنێک لەگەڵ ئاگرەکەدا نەبێت، هیچ زیانێکی گیانیمان تۆمار نەکردووە، وتەنها چه‌ند زیانێكی ماددی هه‌بووه، سبەی نەخۆشخانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.