به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختی لە پێویستی سه‌روه‌ری یاسا و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کەتێدا فه‌رمانده و سەربازییەکان لە پارێزگای زیقارئامادهبوون.
سودانی ئاماژه ی به‌گرنگی پاراستنی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه له ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه تیه‌وه و کۆنتڕۆڵکردنی نیزامی گشتی له پارێزگا، چونكه خۆی پایه‌ی بنچینه‌یی پاڵپشتیه بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنی ئابووری و به دیهێنانی گۆڕانکاریی ئه‌ڕێنی له سه‌ڕ ئاستی ره‌وشی ژیان و خزمەتگوزاری."
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختیکردەوە كه‌پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تەواوی ئەرکەکانیان جێبه‌جێ بكه‌ن لە دابینکردنی کەشوهەوایهكی سەلامەت و کەشێکی گونجاو بۆ گەشەسەندنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و دابینکردنی پاراستن بۆ ئەوان و کرێکارەکانیان.
هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و زیاتر به‌رجه‌ستكردنی ئاشتی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی و ره‌فتاركردنی به‌رژدی و بەرپرسیاریانه لەگەڵ ناکۆکییە خێڵەکییەکان كرده‌وه، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاساییەکاندا، چونكه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌ركیانه دەسەڵاتی دەوڵەت و نیزامی گشتی بسه‌پێنن، هەروەها ڕێگری لە هەر کەسێک بكه‌ن کە هەوڵبدات زیان بە سەقامگیری ژیانی ڕۆژانەی پارێزگاکە بگەیەنێت”.