میسر- INAـ ڕەشا محهمهد
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوی كامێرای ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەو ساتەی 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی لە ڕێگەی کەشتییەکەی بەغداوە گەیشتە خاكی فەلەستین بەڵگەدار کرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، کەشتییەکەی بەغدا بە بارکردنی 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی لە ڕێگەی خاڵی پێگهیشتن (کەناڵی سویسی میسری) گەیشتە خاكی فەلەستین لە غەززە.
ههروهها وتی" پرۆسەی گەیاندنەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی مانگی سوور، سەتار ئەلجابری و یاریدەدەری وەزارەتی بازرگانی ئەنجامدراوە".
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، پێشتر ڕۆشتنی کەشتییەکی عێراقی کە دە ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە لە ڕێگەی ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە بەرەو دەروازەی دەریایی سینا ڕاگەیاندبوو.
ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی و لە ڕێگەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، کەشتییەکی عێراقی دە ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەڵیگرتووه ولەرێگای ئاوە نێودەوڵەتییەکانهوه بەرەو بەندەری دەریایی سینا دهروات."
ئاماژەی بەوەشکرد" رێکارەکان و هەماهەنگیەکان لە ئاستێکی بەرزدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر تەواوکراون، ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەردەوام بووە لە پشتیوانیکردنی گەلە گەمارۆدراوەکەمان لە کەرتی غەززە".
ههروهها راگهیاند" ئەم کارە لە ڕێگەی هەوڵی هاوبەشەوە هاتە ئاراوە لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتن و بەڕێوەبردنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، بە نوێنەرایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران، زیدان ئەلعەتوانی، و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری، هەروەها". وەک مانگی سوور، دەزگای هەواڵگری عێراق، وەزارەتی بازرگانی و هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر”.
جەختیشی لەوە کردەوە" ئەو ڕێنماییە بەردەوامە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی غەززە، هەروەها هەماهەنگییەکی بەرز هەیە لەڕێگەی مانگی سووری عێراقەوە بۆ گەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری و پزیشکییهكان، بهدهستی مانگی سووری میسر، و دواتر هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری فەلەستین."