به‌غدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕێنماییەکانی سەبارەت بە گرێبەستی دەرچووانی شوێنواره‌كان کۆنی دەرکرد، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری شوێنەواری ئۆر لە پارێزگای زیقار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە، سودانی سەردانی شاری شوێنەواری ئۆر لە پارێزگای زیقار كرد، کە تێیدا ئاگاداری ره‌وشی ئه‌م شارە دێرین و گۆنگه و هێما مێژووییەکان بوو.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه وتی" لە میانەی سەردانەکەدا، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئاگاداری ره‌وشی شارەكه بوو، هەروەها ڕێنمایی كرد کە گرنگی پێبدرێت و گرنگی بە کەرتی گەشتیاری بە گشتی بدرێت، ئه‌م شاره خۆی میراتێكی ڕۆشنبیری و مرۆڤایه‌تییه جگه له‌وه‌ش گرنگیه‌كی گەشتیاری هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری گرنگه بۆ وڵات.
لە درێژەی قسەکانیدا سودانی ڕێنمایی کرد کە ڕێژەیەک لە گرێبەستەکانی پارێزگاکە بۆ دەرچووانی شوێنەوار تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی لە شارە مێژووییەکەدا کاربکەن.