به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لە پارێزگای زیقار جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئەمڕۆ لە شاری ناسریە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی كرد کە بەرپرسان و بەڕێوەبەری شارەوانی و خزمەتگوزاری و کارگێڕی و وەزارەتەکان و دامەزراوە حکومییەکان لە پارێزگای زیقار لەخۆی گرتبوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختی لەپێویستی بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان كرده‌وه، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە خزمەتگوزاریه‌كانی شارەوانی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی كه‌پێش كێش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێن، لە چوارچێوەی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگارەوە دراون.
داوای خه‌ڵاتكردنی ئه‌و ستافه پزیشکییەی کرد کە هاوکاری تیمی پزیشکی ئەڵمانییان کردووە لە سەرکەوتنی ئەنجامدانی چاندنی دڵی دەستکرد لە سەنتەری دڵی ناسریە، کە پێشینەیەکی پزیشکییە لە مێژووی عێراقدا.
لە میانی دیدارەکەدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەستپێکردنی پلانه‌كانی ئه‌م پڕۆژانەی خواره بۆ خزمەتکردنی پارێزگار زیقار ڕاگەیاند:
1- پڕۆژەیەکی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای سووق ئه‌لشیوخ.
2-پڕۆژەیەکی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای ره‌فاعی.
3- پرۆژەیەکی شاری پزیشکی لە شاری ناسریە کە سەنتەری پزیشکی تایبەتمەند لەخۆدەگرێت.
4- پڕۆژەیەک بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای سەید دەخیل.
5- پرۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 8 هەزار دۆنم، لەگەڵ 30 هەزار یەکە نیشتەجێبوون.
6- پرۆژەی دیزاین و جێبەجێکردنی ئاوەڕۆی بەتحا.
7-پرۆژەی ژێرخانی یەکگرتوو لە قەزای سوق ئه‌لشیوخ.
8-پڕۆژەی خزمەتگوزاری خێرا و شارەوانی ڕاسپێردراو بۆ جێبەجێکردن لەلایەن تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریهوه.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت