بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێداگری کرد لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵ و ململانێ چەکداریەکان فیرجینیا غامبا و جێگری نوێنەری تایبەتی نەەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی کلاودیو کوردون ویاریدەدەری تایبەتی نوێنەری نێودەوڵەتی جانا بادی ونوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف ساندرا لاتوڤ.
وتیشی سەرۆک کۆمار لە سەرەتای دیدارەکەدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد بەبۆنەی ساڵی زایینی نوێوە.
سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و پێشخستنیان بەشێوەیەک خزمەت بە گەلی عێڕاق بکات لەهەموو بوارە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریەکانەوە.
وتیشی کە عێڕاق کاردەکات بۆ سەقامگیرکردن و جێگیرکردنی باری ئاسایش لەسەرخاکەکەی و مکووڕیشە لەسەر پابەندبوون بە پڕنیسپەکانی مافی مرۆڤ وهەموو ئەوشتانەی کە پەیوەستن بەڕێزگرتن لە ئازادیەکان و مافەکانی مرۆڤ و پاراستنیان ، ئاماژەشی بەوەکرد کە خێزانی عێڕاقی ڕژدەلەسەر پەروەردەکردنی منداڵانیان بەشێوەیەکی ڕاست ودروست.
سەرۆک کۆمار پێداگریشی کرد لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان لەبارودۆخێکی ناهەمواروسەختدا ژیان بەسەردەبەن، بۆ پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کۆششیمزیاتربکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە ، و جگەلەوەش ڕۆشنبیری لێبووردەیی و پێکەوەژیان فاش بکەن لەنێوان منداڵاندا.
لەلایەن خۆشیەوە فڕجینیا غامبا جەختیلەوە کردەوەکە نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیارە پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاقدا لەهەموو بوارەکاندا پتەوتربکات لەڕێگای ئاژانسەکانیەوە کەلەعێڕاقدا کاردەکەن، خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی کە لە بواری ئەمنی و مرۆییدا بەدیهاتوون و ئامادەییشی نیشاندا بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی لەبواری مافەکانی مرۆڤدا کاردەکەن لەڕێگەی سازدانی ۆڕک شۆپ و کۆڕو کۆنگرەکانەوە.
هەروەها نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەسخۆشی لەعێڕاق کرد بۆ چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی منداڵان لەسەرجەم بوارەکانی یاساڕێژیدا دژبەتوندوتیژی خێزانی و پاراستنی منداڵ.