به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سێ پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای زیقار ڕاگەیاند.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە پارێزگای زیقار پڕۆژەیەکی شاری نیشتەجێبوونی نوێی لەسەر رووبه‌ری 8 هەزار دۆنم کە 30 هەزار یەکەی نیشته‌جێبوون له‌خۆی ده‌گرێت ڕاگەیاند كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی نێشته‌جێبوونه کە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.
هەروەها سەرۆک وەزیران پڕۆژەیەکی شاری پزیشکی لە شاری ناسریە کە سەنتەری پزیشکی تایبەتمەند لەخۆدەگرێت له‌گه‌ڵ
پڕۆژەیەکی دیكه بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای سەید دەخیل بە تێچووی 30 ملیار دینار لەپارێزگای زیقار راگه‌یاند.
بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گەیشتە پارێزگای زیقار بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان وخزمه‌تكاری و بەدواداچوونكردن بۆ بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری پارێزگاکە.