ههولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم کونسولی گشتیى فەرەنسا لە هەرێم ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت