به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، یەکەم بینای قوتابخانەکانی لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕێککەوتنی عێراق و چین کردەوە.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران یەکەم بینای قوتابخانەی نمونەیی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێککەوتنی عێراقی و چین لە گەڕەکی سومەر لە شاری ناسریە کردەوە.
هه‌روه‌ها وتی" سودانی تەواوکردنی بینای قوتابخانەکە پیرۆزبایكرد، کەله 12 هۆڵی خوێندن پێكهاتووه، هەروەها بەردەوامبوونی پڕۆژەی قوتابخانەکە، کە 106 بینای قوتابخانە لە پارێزگای زیقار لەخۆدەگرێت، لەکۆی هەزار بینای قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق.
سەرۆک وەزیران ستایشی "کوالیتی ئاستی بەرزی جێبەجێکردنی کرد، جەختی لەوە کردەوە کەپڕۆژەی قوتابخانەکان وه‌كو به‌شێكی گرنگن لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە، بە تەواوکردنی ژێرخانی پێویست، بە ئەدای بەرز و لە چوارچێوەی کات و خشتەی دیاریکراودا.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت