کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 8-01-2024, 11:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی سێشەممە لەناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت، لەباکووریش تەماوی و بارانی مامناوەندی بەشەو دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست تەماوی سووکەباران دەبێت ، پلەکانی گەرماش وەک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباکووریش پەڵەهەور وڕێژنەباران دەبێت ولەهەندێک شوێندا بەفریش دەبارێت ، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف و تەماوی دەبێت و  لەباکووریش پەڵەهەورو دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت و بەفریش لەهەندێک شوێندا دەبارێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش دێنەخوارەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست ساف و هەندێک جاریش تەماوی دەبێت، لە باکووریش هەوردەبێت و بارانیش دەبارێت و بەفریش لەهەندێک شوێندا دەبارێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباکوور هەندێک نزم دەبنەوە و لە باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.