وه‌زاره‌تی بازرگانی: ئێمە ئاره‌زوویی دامەزراندنی هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەتی عێراق و نێودەوڵەتی دەکەین

ئابوری
  • 8-01-2024, 11:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA- حەسەن ئەلفواز
    وەزارەتی بازرگانی دووپاتی کردەوە کە 47ەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا جیاواز دەبێت لە پێشانگاکانی پێش خۆی و لە کاتێکدا خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان کەرتی تایبەتی عێراق و نێودەوڵەتیدا دەربڕی، ئاماژەی بە سوودەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا کرد.
    محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کەرتی تایبەتی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، لەگه‌ڕی 47ـی خۆیدا، له‌ماوەی 10 تا 19ی ئەم مانگە دەکرێتەوە وئەم گه‌ڕه‌ جیاواز دەبێت لەگه‌ره‌كانی پێشتر  لەڕووی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی عێراق كه‌ نوێنەرایەتی هاوپەیمانی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی پیشەسازی و سەندیکاکان و ڕێکخراوەکانی دیکە دەکه‌ن.
    حەنون ئاماژەی بەوەشکرد" کەرتی تایبەت بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەئەستۆدایە لە پرۆسەی خزمەتگوزاری و بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا. بۆیە چاوەڕێی دامەزراندنی هاوبەشی ڕاستەقینەین لە وەزارەتی بازرگانی لەنێوان کەرتی تایبەتی عێراق و  کەرتی تایبەتی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین، بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەرانە لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا بکات."
    ڕوونیشیکردەوە" پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا پەنجەرەیەکی گرنگی ئابوورییە، کە لە ڕێگەیەوە عێراق چاوی لە جیهانە، هەروەها کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە عێراق دەناسێنێت، وتیشی" چاوەڕوانین بۆ ئەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا لەم گه‌ڕه‌ جیاواز بێت لە پێشانگاکانی پێش خۆی، لە ڕووی سوودی خوازراوەوە و ژمارەی وڵات و کۆمپانیاکانی بەشدارده‌بن.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ژمارەی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بەشداربوو لە 47ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا 600 کۆمپانیای تێپەڕاندووە، ئەمە جگە لەوەی 140 کۆمپانیای سعودی وژمارەیەک وڵاتی دیكه‌ بەشداری تێدا ده‌كه‌ن.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کۆشکەکانی پێشانگاکە جیاوازییەکی بەرچاویان دەبێت لەگەڵ ساڵانی پێشوو، لەڕووی دیزاین و دیکۆرەوە، ئەمە جگە لەوەی جیاوازی ئەو کەرەستانە هەیە کە لەناو کۆشکەکانی پێشانگاکەدا ئامادەن ونمایش ده‌كرێن.
    وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، پێنجشەممەی ڕابردوو، 47ەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، 20 وڵات و زیاتر لە 800 کۆمپانیای نێودەوڵەتی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هۆڵەکانی پێشانگاکه‌ هه‌موو به‌كرێ گیراون.