بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئامارێکی وردی ژمارەی دانشتووانی بۆ ساڵی پێشوو بڵاوکردەوە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت عبدالزهرە هنداوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه وراگهیاندووه" ژمارەی دانیشتووانی عێڕاق ساڵی پێشوو بە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، دانیشتووانی ناوچە شارستانیەکان 69.9٪ وڕێژەی گوندنشینەکانیش 30.1 ٪ .
ڕوونیشی کردەوەکە ڕێژەی دانیشتووان لەتەمەنی 15 ساڵ گەیشتووەتە 40٪ لەکۆی دانیشتووان ڕێژەی تەمەنی 15-64 ساڵیش دەگاتە57٪ .
هەروەها ڕێژەی دانیشتووان لەتەمەنی 65 ساڵیدا گەیشتووەتە 3٪ ڕێژەی چالاکی ئابووری دانیشتووانیش لەتەمەنی 15 ساڵی بەسەرەوە دەگاتە ڕێژەی 40٪، ڕێژەی نێرینەکان کە لەڕووی ئابووریەوە چالاکن دەگاتە 87٪، ڕێژەی مێیینەکانیش دەگاتە 13٪.