به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی یاریگای ئیدارەی خۆجێی لە شاری ناسریە ئه‌نجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووه" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەردانێکی مەیدانی بۆ پرۆژەی یاریگای ئیدارەی خۆجێیی لە شاری ناسریە لەپارێزگای زیقار ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها وتی" سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەسه‌ردانه مەیدانەیه‌کەدا بەدواداچوونی بۆ پێشکەوتنی کارەکانی پڕۆژەکە کرد، کەڕێژەی تەواوکردنی گه‌یشتوته لەسەدا 72، هەروەها پێداچوونەوەی بەخشتەی جێبەجێکردن و گونجانی لەگەڵ قۆناغەکانی کارکردن‌دا کرد، کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستدا ئەمساڵ ته‌واو ببێت.