به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕێگای (یا حوسێن)ی لە پارێزگای زیقار کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕێگای (یا حوسێن)ی لە سەنتەری شاری ناسریە، لە پارێزگای زیقار کردەوە، کە ئەم بەیانییە گەیشتە ئەوێ.
هه‌روه‌ها وتی" رێگاکە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان درێژییەکەی 3 کم و چوار هێڵی سەرەکی و خزمەتگوزاری، شۆسته‌ی ناوەڕاست، شوێنی سەوزایی، و شوێنی دانیشتن له‌خۆی ده‌گرێت، وبەشی دووەم پێکهاتووە لە دوو هێڵ کە درێژییەکەی 800 مەتر دەبێت، لەگەڵ شۆسته‌ی ناوەڕاست و شریتێک لە باخچەی تەنیشت ڕێگاکە، وروونیشكرده‌وه كه ئه‌م پرۆژه‌ی ڕێگاکە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی (سندووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار) جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" رێگای یاحوسێن بەپردێکی پیادەی کارەبایی کراوە کە پایه و بەرزکەرەوەی کارەبایی لەخۆدەگرێت.