به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و محەمەد ڕیکان حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، گرنگی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتیان بۆ پێشخستنی جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنی یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە محه‌مه‌د ڕیکان حەلبوسی سه‌رۆكی پارتی تەقەدوم كرد. وله‌کۆبوونەوەیه‌کەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی پشتگیری‌کردن له‌هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان بەپێی ئەوەی لە بەرنامەی جێبەجێکردنیدا بەڵێنی داوە كرد.
هەروەها هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەشی ئەو هێزە سیاسییانەی كرده‌وه کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا سەرکەوتنیان به‌ده‌ستهێناوه، بەمەبەستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان، كه‌ئەمەش یارمەتیدەردەبێت بۆ زیاتر سەقامگیریكردنی ره‌وشی پارێزگاکان.