مەندەلاوی داوا لە چین دەكات بە هێز بچێتە ناو گۆڕەپانی ئابووری عێراقەوە

سیاسی
  • 7-01-2024, 18:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ڕۆژی یەكشەممە داوای لە چین كرد بە هێز بچێتە ناو گۆڕەپانی ئابووری عێراقەوە لە ڕێگەی ئەو كۆمپانیایانەوە كە بە وریایی و تەواوكردنی پڕۆژەكان ناسراون.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە مەندەلاوی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق و ڕاوێژكاری ئابووری و بازرگانی لە باڵیۆزخانەكە  شو تشون كرد،لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و پەكین كرد، و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە ڕێگەی زیادكردنی قەبارەی هاریكاری لە ئاستە جیاجیاكاندا، هاوكات مەندەلاوی پاڵپشتی تەواوی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەربڕی بۆ ئاسانكاری بۆ كاری كۆمپانیا چینییە بەناوبانگەكان لە ناوخۆی عێراقدا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە مەندەلاوی داوای لە كۆماری چین كردووە بە هێز بچێتە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنان و ئابووری عێراقەوە لەڕێگەی كۆمپانیاكانیەوە كە بە وریایی خۆیان ناسراون و توانای تەواوكردنی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانیان بە نایابی و كاریگەرییەكی تەواوەوە، داوای كردووە خێرا تەواوكردنی كارەكانی ئەم پڕۆژانە كە لە نێوان هەردوولا ڕێككەوتوون، بەتایبەتی پڕۆژەی دروستكردنی (1000) قوتابخانەلە وڵاتدا.