سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران دەکاتەوە بۆ دەرکردنی یاسای پەیوەست بە پرسەکانی هاووڵاتیان

سیاسی
  • 7-01-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ دەرکردنی یاساکانی پەیوەست بە پرسەکانی هاووڵاتیان.
    لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی کاتی  ئەنجومەنی نوێنەران.
    لەمیانی دیدارێکدا ،کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی وڵات کرا، سەرەڕای پێشهاتەکانی سەر هەردوو گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
    بەپێی بەیاننامەکە :- سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی درێژەدان بە هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسا و رێساکانی پەیوەست بە پرسی هاووڵاتیان کردەوە، هەروەها ئاماژەی کرد بۆ گرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و پشتیوانی لە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی و گرنگیدان بە داواکارییەکانی هاووڵاتیان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان.
    هەربەپێی بەیانناکە لەبەرامبەردا "موحسین مەندەلاوی"پەرۆشی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند بۆ درێژەدان بە هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەک کە خزمەت بە پرسەکانی هاووڵاتیان بکات،هەروەک جەختی لەوەشکردەوە،کە ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر پەسەندکردنی یاسا و تەواوکردنی مافە دەستوریەکان بەشێوەیەک، کە بەشداربێت لە پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی باری ژیانی هاووڵاتیان.