کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەین

سیاسی
  • 7-01-2024, 14:46
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،هەڵوێستی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کارتی دەنگدەر بە بەڵگەنامەیەکی فەرمی دادەنرێت.
    "عیماد جەمیل " سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کۆمسیۆن نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردۆتەوە،
    چونکە ناتوانێت لەو وادەیەیی کە بۆی دیاریکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەی ببات .
    ڕاشیگەیاند :- کە کۆمسیۆن چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات،کە بڕیارە لە 21ی ئەم مانگە دەربچێت ،سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
    ووتیشی :- هەڵبژاردن پێویستی بە لایەنی تەکنیکی هەیە، بۆیە ئەو ماوەیەی کە لەنێوان بڕیاڕی  دادگا کە لە ٢١ی ئەم مانگە و وادەی هەڵبژاردنی کوردستان کە 25  شوبات دیاریکراوە، ماوەیەکی زۆر کورتە، بۆیە کۆمسیۆن ناتوانێت ڕێکارەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا تەواو بکات.
    سەبارەت بە کارتی دەنگدەران وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی،ڕوونیکردەوە:- کە کارتی دەنگدان بە بەڵگەنامەیەکی فەرمی دادەنرێت.
    ئاشکراشیکرد :- کە تیمی گەڕۆک هەیە، پەیوەندی بە هاوڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنەوە کارتەکانیان کە لە ناوەندەکانی تۆمارکردندا ماوە.
    شایانی باسە پێشتر "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 25ی شوباتی 2024ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دیاریکردبوو، بەهۆی پێویستی ڕێکار و ئامادەکارییەکان بۆیە کۆمسیۆن تائێستا هیچ وادەیەکی نوێی دیارینەکردوە .