بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت واژۆکردنی گرێبەستی وەبەرهێنانی لە کێڵگەی غازی (نەهر بن عومەر ) ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- گرێبەستەکە بۆ وەبەرهێنان و دەرهێنانی غازە لە کێڵگەی (نەهر بن عومەر) لە نێوان کۆمپانیای غازی باشوور و کۆمپانیای غازی حەلفا،پاڵپشتی "حەیان عەبدولغەنی"جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت.
بەپێی بەیاننامەکە لە میانی مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا"عەبدولغەنی" جەختی لە گرنگی گرێبەستەکە بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدان و دەرهێنانی غاز لە کێڵگەی (نەهر بن عومەر) بە توانای (150)مەتر سێجا (یەک ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا) هەیە ، لەگەڵ ئەگەری لە زیادکردنی (150) مەتر سێجای تر بۆ قۆناغی دووەم بەپێی پێداویستییەکان و بەردەستبوونی بڕی پێویست.
ووتیشی :- ئەم پڕۆژەیە پایەکی گرینگە لە پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی لەڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان،و دەرهێنانی غازی پەیوەست ، و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی دەرەکی، جگە لە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ هەناردەکردنی غازی شل لە بەندەری ئوم قەسر،جگە لە وەستاندنی دەردانی غازی زیانبەخش و پاراستنی ژینگە.
ڕوونیشیکردەوە :- یەکێک لە گرینگیەکانی دیکەی ئەم گرێبەستە، (5000) هەلی کار دەڕەخسێنێت، و ڕێگری دەکات لە دەردانی زیاتر لە (8) ملیۆن تۆن پیسکەر بۆ ناو بەرگەهەوا.